Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 14:58

ڕیزبه‌ندی باشترین 10 نه‌خۆشخانه‌ی جیهان

بۆ توێژینه‌وه‌ی پزیشكی
کوردستان TV
100%

گۆڤاری "نیوزویك"ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی Statista بۆ توێژینه‌وه‌ی پزیشكی، ڕیزبه‌ندی باشترین 10 نه‌خۆشخانه‌ی جیهانی بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌و 10 نه‌خۆشخانه‌یه‌ چواریان له‌ ئه‌مریكان و یه‌كێكیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ڕیزبه‌ندیی نه‌خۆشخانه‌كانه‌:

یه‌كه‌م: نه‌خۆشخانه‌ی مایو كلینیكن له‌ ساڵی 1889 له‌ ویلایه‌تی مینیسوتای ئه‌مریكا دروست كراوه‌، 9 هه‌زار و 800 پزیشك و توێژه‌ر كاری تێدا ده‌كه‌ن.

دووه‌م: نه‌خۆشخانه‌ی كیفلاند كلینیك ده‌كه‌وێته‌ ویلایه‌تی ئۆهایوی ئه‌مریكا و له‌ ساڵی 2018دا نزیكه‌ی حه‌فت ملیۆن نه‌خۆش سه‌ردانیان كردووه‌.

سێیه‌م: نه‌خۆشخانه‌ی ماساشوسیتس كه‌ سه‌ر به‌ زانكۆی هارفاردی ئه‌مریكییه‌، ساڵانه‌ 1.6 ملیۆن نه‌خۆش سه‌ردانی ده‌كه‌ن و ساڵانه‌ش نزیكه‌ی 850 ملیۆن دۆلار له‌ توێژینه‌وه‌ی پزیشكی خه‌رج ده‌كات.

چواره‌م: نه‌خۆشخانه‌ی تورونتو له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا.

پێنجه‌م: نه‌خۆشخانه‌ی شاریتی له‌ شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا.

شه‌شه‌م: نه‌خۆشخانه‌ی جۆنز هوبكنز له‌ ویلایه‌تی مریلاندی ئه‌مریكا.

حه‌فته‌م: نه‌خۆشخانه‌ی زیوریخ له‌ وڵاتی سویسرا.

هه‌شته‌م: نه‌خۆشخانه‌ی سه‌نگافورا.

نۆیه‌م: نه‌خۆشخانه‌ی شیبا له‌ وڵاتی ئیسرائیل.

ده‌یه‌م: نه‌خۆشخانه‌ی كارولینسكا له‌ وڵاتی سوید.

گوڵان میدیا

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.