تا ئێستا له كۆی گشتی 195 وڵاتی جیهان 170 وڵات ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش سات له‌دوای سات له زیادبووندایه .
دوای وڵاتی چین كه به پله‌ی یه‌كه‌م دێت وڵاتی ئیتالیا به 35 هه‌زار و 713 حاڵه‌تی تووشبوو و 2978 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا كه به پله‌ی دووه‌م دێت له ئاستی جیهاندا كه ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و باری له‌ناكاوی له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، له دوای ئیتالیا ئێران به پله‌ی سێیه‌م دێت له ئاستی جیهان، به جۆرێك كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندووه له هه‌ر كاتژمێرێكدا 50 كه‌س له وڵاته‌كه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و هه‌ر 10 خولهك جارێك كه‌سێك به‌هۆی كۆرۆناوه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، تا ئێستاش 17 هه‌زار و 361 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون كه له‌و ژماره‌یه 1135 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها وڵاتی ئیسپانیا به 14 هه‌زار و 769 كه‌سی تووشبوو و 638 حاله‌تی گیانله‌ده‌ستدان به پله‌ی چواره‌م و ئه‌ڵمانیاش به 12 هه‌زار و 327 حاڵه‌تی تووشبوو و 28 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به پله‌ی پێنجه‌م وڵات دێت له رووی زۆری تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا تۆماركرا و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 191 كەس بەزربووهتهوه.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیسرائیل بۆ 529 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.