مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆڵانه‌كاندا هاوڵاتیان هۆشیار ده‌كه‌نه‌وه‌و ڕیگریی له‌دروستبونی قه‌ره‌باڵغی ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ 2020/3/19، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا چه‌ند ڕێنمایی‌و داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی هاوڵاتیان كرد.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییه‌وه په‌یوه‌ندییمان پێوه‌ده‌كرێت كه له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ ناكرێت، هاوڵاتیان له‌ناو كۆڵان‌و دوكانه‌كاندا كۆده‌بنه‌وه‌و پابه‌ندنین به‌بڕیاری ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه، بۆیه هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی له‌گه‌ره‌كی ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ستپێكردووه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان تا له‌ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه‌و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه‌و قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كه‌ن.
وتیشی، هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆبونه‌وه‌یان له‌كۆڵان‌و دوكانه‌كاندا به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌پێنه‌دراوه، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ی گه‌نجان له‌كۆڵانه‌كان‌و باخچه‌كاندا بۆ نێرگه‌له‌كێشان قه‌ده‌غه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ڕێگریی له‌و جۆره كۆبونه‌وانه ده‌كه‌ین.
دوپاتیشیكرده‌وه كه هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و كۆڵانه‌كاندا به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كات ڕوبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌بون، چه‌ندین كه‌س ڕوبه‌ڕوی لێپێچنه‌وه بونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلیش ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.