بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ئێرانییەوە، عهلی خامنهئی، رابەری باڵای ئەو وڵاتە بڕیاریداوە لێبوردنی گشتی بۆ 10 هەزار بەندکراو، کە نزیکەی نیوەیان بەندکراوی سیاسین، دەربکات.
غوڵام حسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری ئێران بە تەلەفزیۆنی رەسمی وڵاتەکەی راگەیاندووە، "ئەوانەی لێبوردنی گشتییان بۆ دەردەکرێت، جارێکی دیکە ناگەڕێنەوە بۆ زیندان و نزیکەی نیوەی ئەو کەسانەشی لە سزاکەیان دەبەخشرێن، زیندانی سیاسین".
راشیگەیاند: "ژمارەیەکی زۆر لەو بەندکراوانەی بەبۆنەی باری لەناکاوی کۆرۆناوە ئازادکراون، ناگەڕێنەوە بۆ زیندان".
ئاماژەی بەوەشدا: "ئەو لێبوردنی گشتییە تەنیا ئەو بەندکراوانە دەگرێتەوە کە سزاکەیان کەمترە لە پێنج ساڵ بەندکردن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.