Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 21:21

پارێزگاری هەولێر سەردانی ئەو دوو پۆلیسەی هاتوچۆی کرد کە لەکاتی ئەرکدا هێرشیانکرایە سەر

تۆمه‌تباران لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراون
کوردستان TV
100%

 فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەو دوو پۆلیسەی هاتوچۆی کرد و لە نزیکەوە لە باری تەندروستییانی کۆڵییەوە، کە ئەمڕۆ 2020.3.19 لەکاتی ئەرکدا لەلایەن کەسێکی تەمەن 30 ساڵان لەبازگەیەکی پۆلیسی هاتوچۆ لەسەر رێگەی مەخموور - مامزاوا، بە چەقۆ و دەمانچە هێرشیان کرایە سەر و بریندارکران.

ئەمرۆ کاتژمێر1ی دوای نیوەڕۆ لەسەر رێگەی مەخموور - مامزاوا، کەسێکی تەمەنی 30 ساڵان کە بە ئۆتۆمبێل ویستویەتی سەرپێچی بکات لە بڕیار و ڕێنماییەکان، لەبازگەی پۆلیسی هاتوچۆی ئەم ناوچەیە ڕێگەی نەدراوە، لەئاکامدا بە چەقۆ و دەمانچە هێرشی کردە سەر بازگەکە و دوو پۆلیسی هاتووچۆی بریندار کرد، دوای ئەم کارەی تۆمەتبار لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.