نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆکەوە دەکات بۆ پرسینی بارودۆخی زیانلێکەوتووانی لافاوی پارێزگای دهۆک.
پاشنيوهڕۆژى رۆژی پێنجشه‌ممه 19-3-2020 له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ئه‌ترووشى، پارێزگارى دهۆك، نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى بۆ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و دوو قوربانييهى له ئه‌نجامى لافاوه‌كانى سنوورى پارێزگاكه له سێمێل و زاخۆ گيانيان له ده‌ست دا دەربڕی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها به وردى به‌دواداچوونى بۆ دۆخى لێقه‌وماوان و مه‌زه‌نده‌ى زيانه‌كان و كاره‌كانى به‌هاناوه‌چوون و چۆنيهتيى هاوكاريكردن و يارمه‌تيدانى لێقه‌وماوان و زيانمهندانی كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پشتگيرى بۆ كارى داموده‌زگا پهيوهندیدارهكان بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان دووپاتكرده‌وه و بڕيارى دا وه‌ك هاوكارييه‌كى به‌په‌له‌ى به‌هاناوه‌چوون، بڕى (يه‌ك مليار دينار) له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پێشكه‌ش به ئيداره‌ى پارێزگاى دهۆك بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.