وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق هۆشداریدا، له‌باره‌ی دروستبونی كاره‌ساتی گه‌وره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و داوایكرد، هێزه ئه‌منییه‌كان رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ توند بكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له 17ی ئه‌م مانگه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ ده‌ركراوه به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام هاوڵاتیان له شوێنه گشتیه‌كان و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان ده‌بینرێن و له‌نێویشیاندا ئۆتۆمبێلی تاكسی و گواستنه‌وه‌ی گشتی، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر لهدوكانه بازرگانیه‌كان كراونه‌ته‌وه‌و به‌بێ ره‌چاوكردنی هیچ مه‌رجێك كارده‌كه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌وه‌ی به‌هیچ جۆرێك نابێت ئه‌و سه‌رپێچیانه به‌رده‌وام بن و پێویسته بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ته‌واوی جێبه‌جێبكرێت، رێگه نه‌درێت هیچ كه‌سێك هاتوچۆ بكات و رێگری بكرێت سه‌ردانی بازاڕ و مه‌زارگه ئاینیه‌كان بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌چێته قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه، بهرپرسیارێتیهكهشی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سه‌رجه‌م هێزه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وه‌ك خۆی جێبه‌جێناكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه داوا له فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و به‌رپرسه ئه‌منیه‌كان ده‌كات، به‌رپرسیارێتی دۆخه‌كه هه‌ڵبگرن و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ته‌واوی جێبه‌جێبكه‌ن و رێگری بكه‌ن له‌هه‌ر جۆره كۆبونه‌وه‌یه‌ك و جموجۆڵێكی هاوڵاتیان له‌ناو شار‌و لهرێگهوبانهكانی ده‌ره‌وه، بۆئه‌وه‌ی كاره‌ساتی گه‌وره روونه‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.