Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 21:20

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: که‌سێکی دیکه‌ له‌ سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو

ئافرەتێکی تەمەن 63 ساڵانە کە دایکی تووشبوێکی پێشووە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند كه‌ كەسێكی دیكە لە شاری سلێمانی تووشی كۆرۆنا بووە و ئاشكرایكردوه‌ كه‌ توشبووه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دایكی توشبوویه‌كی دیكه‌یه‌ كه‌ پێرێ راگه‌یه‌ندراوه‌.

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه‌، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، توشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا.

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ توشبووه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئافرەتێکی تەمەن 63 ساڵانە کە دایکی تووشبوێکی پێشووە کە پێرێ ڕاگەیاندرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.