وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، وێڕای دەستخۆشی بۆتیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٢٣)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٤٧٣) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٦٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٩١٠) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٥٣) هاوڵاتی.
2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٢٧) پشکنین ئەنجامدرا کە (١٠٣) لە شاری هەولێر و (٦٢)لە شاری سلێمانی و (٦٢) شاری دهۆك، دەرەنجام (٢)تووشبووی نوێ تۆمارکرا، یەك لە شاری سلێمانی کە ئافرەتێکی تەمەن (٦٣) ساڵە کە دایكی تووشبووێکی پێشووە کە بەرکەوتەی تووشبووێکی تر بووە، یەك لە شاری دهۆك کە پیاوێکی تەمەن (٥٠) ساڵە کە پێشتر لە ووڵاتی ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (٤١) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١٣) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆتیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی .
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٩ی ئازاری٢٠٢٠
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (٤١) تووشبوو ههن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.