به‌رپرسانی سعوودیه ئه‌نجامدانی نوێژیان له مزگه‌وتی حه‌ره‌می پیرۆز له مه‌ككه و مزگه‌وتی نه‌به‌وی له مه‌دینه قه‌ده‌غه‌كرد.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ناسراو به كۆڤید 19، به‌رپرسانی سعوودیه ئه‌نجامدانی نوێژیان له مزگه‌وتی حه‌ره‌می پیرۆز له مه‌ككه و مزگه‌وتی نه‌به‌وی له مه‌دینه قه‌ده‌غه‌كرد.
هانی حه‌یده‌ر گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كاروباری حه‌ره‌مه‌ین له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌مه‌به‌ستی خۆ پاراستنی له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، هه‌ندێك رێكاریان له دامه‌زراوه ته‌ندروستی و ئه‌منییه‌كاندا گرتووه‌ته‌به‌ر.
حه‌یده‌ر باسی له‌وه‌شكرد كه له چوارچێوه‌ی رێكارییهكاندا سه‌ردان و ئه‌نجامدانی نوێژیان له حه‌ره‌می پیرۆز و مزگه‌وتی نه‌به‌وی قه‌ده‌غه‌كردووه، داواشی له هه‌مووان كرد پابه‌ندی بڕیاره‌كان بن.
له چوارچێوه‌ی رێكارییه‌كان دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، سێشه‌ممه‌ی رابردوو، جگه له مزگه‌وته‌كانی كه‌عبه و مزگه‌وتی نه‌به‌وی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ و نوێژی هه‌ینی له هه‌موو مزگه‌وته‌كانی سعوودیه قه‌ده‌غه‌كرا، تا ئێستا 274 كه‌س له سعوودیه تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.