حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی کۆکردنەوەی بەخشین و هاوکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، کەمپینی "بەیەکەوە بەهێزترین" رادەگەیەنێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختە، پێشوازی و دەستخۆشی لە هاتنە پێشەوەی خەڵکی بە هەڵوێست و جوامێر دەکەین، لە هاوکاریکردنی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.