Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 19:35

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

لەبارەی چەند تۆمەتێک
کوردستان TV
100%

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی چەند تۆمەتێک کە لە لایەن دەزگای زانیاریی ئاڕاستەی کرابوو، بڵاودەکاتەوە كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌: 

دوای بڵاوبوونەوەی ڕوونکردنەوەیەکی ئاسایش لە بارەی کەسێک کە بە تۆمەتی سیخوری دەستگیرکراوە، لاهور جەنگی لە ژێر ناوی دەزگای زانیاری، بە شڵەژاوی و دوور لە هەموو نەریت و رێزێک ، نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە کە کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و دەستەواژەی ئاڵۆز بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لەخۆ دەگرێت.

لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ دۆخی ناوخۆ و سەرقاڵی و بەرپرسیاریەتیمان بەرامبەر بەم رەوشەی ئێستای هەرێمی کوردستان، خۆمان بە وەڵامدانەوەی هەڵچوونەکانی ئەم کەسە سەرقاڵ ناکەین.

ناوبراو باس لە دادگا و یاسا دەکات، ئێمەش دووپاتی دەکەینەوە کە سەروەریی یاسا و نەهێشتنی سەرەڕۆیی و سەرکێشی بەرامبەر یاسا، بەرنامەی هەرە سەرەکیی کاری حکومەتی هەرێمە ، بۆیە پێمان باشە لاهور جەنگی رێکاری یاسایی بگرێتەبەر، ئەمە بۆ ئێمەش رێخۆشکەر دەبێت تاکو هەموو ئەو بەڵگانە بخەینە بەردەم دادگا کە سەلمێنەری سەرپێچی و یاساشکێنییەکانی ناوبراون.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/3/20

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.