ئهو دزانهى شەوی پێنجشەممە 5-3-2020، دووکانێکی زێڕینگریان، له سۆران بڕى ئهمڕۆ ههینى 20ى ئادار دهستگیركران.
لهمبارهیهوه کرمانج عزەت قایمقامی قەزای سۆران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو باندەی دوکانێکی زێڕینگریان لە سۆران تاڵانکردبوو دەستگیریان كردن، ئەمەش هەواڵێکی زۆر خۆشە بۆ کوردستان بە گشتی و شاری سۆران بە تایبەتی،
قایمقامی قەزای سۆران وتیشی هیچ شتێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ون نابێ.
شەوی پێنجشەممە 5-3ـ2020 لە ڕێگەی تونێلێکەوە چەند کەسێک چوونەتە نێو دوکانی زێڕینگری دەرگەڵە لە سۆران و نزیکەی 40 کیلۆ زێڕو بڕێکی زۆر دۆلاریان لە دوکانەکەدا برد، دوای ئەم رووداوە، هێزە ئەمنییەکان بەدوای دەستگیرکردنی باندەکەوەن و ئەمڕۆ ههینی 20-3-2020 دەستگیرکران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.