پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هاووڵاتییەکی سنووری دەڤەری باڵەکایەتی بەهۆی پێداتەقینەوەی مین، گیانی لەدەستدا.
رائید سەباح ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چۆمان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: هاووڵاتییەکە ناوی (مستەفا ئیبراهیم حوسێن)، خێزاندارە و تەمەنی 29 ساڵە و دانیشتووی گوندی پاشکۆزی سەر بە ناحیەی گەڵاڵەیە لە سنووری قەزای چۆمان، ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی بەدەستهێنانی گیای بەهارە ڕووی لەناو کێڵگەیەکی بەمین داچێندراو لە نزیک گوندەکەیان کردووە و بەداخەوە بەهۆی پێداتەقینەوەی مین گیانی لەدەستداوە.
ڕاشیگەیاند: تیمەکانی پۆلیس و کارمەندانی بەرگری شارستانی و خەڵکی ناوچەکە تەرمی هاووڵاتییەکەیان لەو ناوچەیە گەیاندەوە گوندەکەیان و ئێستا تەرمەکەی بۆ توێکاری و لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادی لە سۆران کراوە.
پ.کەریم سمکۆ

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.