وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی دزه‌كانی دووكانی زێڕینگره‌كه‌ی سۆران بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك شه‌وی 5-6ـی 3ـی 2020 له ناوه‌ندی قه‌زای سۆران بڕی (38) كیلۆ زێر و 300 هه‌زار دۆلاریان له شوێنێكی زێرینگر دزی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له پۆلیس و ئاسایش و ئاژانسی پاراستن پێكهێنا و دوای به‌دواداچوونی ورد و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وام خۆشبه‌ختانه له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئاسایشی هه‌ولێر تاوانباران به هه‌موو ئه‌و بڕه زێڕ و پارانه‌ی كه دزرابوون له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی كه به‌كاریان هێنابوو بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیده‌گه‌یه‌نێت: دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تاوانباران زانیاری و ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر رووداوه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستگیركراون بۆ هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه سوپاسی هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و ئاژانسی پاراستن و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه هاوكاربوون بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و باندی دزیه.
هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییانی له ئه‌ستۆ گرتووه و رێگه نادات كه‌س له ده‌ست یاسا رزگاری بێت و تاوانباران ده‌درێنه دادگا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.