ئەمڕۆ هەینی 20-3-2020، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکار کێشاوەی عێراق بەیاننامەیەکی دەرکردو تێیدا ئاماژەی بە رێکارەکانی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، کردووە.
عادل عەبدولمەهدی چوار بڕیاری داوە و هەڕەشەی سزای توندی ئەو کەسانەى کردووە، کە پێشێلی ئەو بڕیارانە دەکەن.
عەبدولمەهدی رایگهیاند" پێویستە هاووڵاتی بە تهواوى پابەندى قەدەغەی هاتوچۆ بن و سزای دارایی بەسەر ئەو کەسانەی پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ نابن دەسەپێندرێت و ئۆتۆمبێلەکانیان تا کۆتایی قەدەغەکردنەکە، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
وتیشى" چوونی زیارەتکاران بۆ سەر مەزارەکانی شیعە قەدەغەیە و پێویستە هەموو دەزگاکانی وڵات ئەو بڕیارانە جێبەجێ بکەن.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 151 کەس لە عێراق و 42 هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 12 کەس لە عێراق و کەسێک لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.