Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:32

پارێزگاری هەولێر: داوا لە هاولاتیان دەکەم پەیرەوی رێنماییە تەندروستیەکان بکەن

پارێزگاری هەولێر پەیامێكی بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز بڵاوكردەوە
کوردستان TV
100%

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر پەیامێكی بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز بڵاوكردەوە و رایگەیاند" نەورۆز لە دڵمان لە هزرمان بە زیندویی دەهێڵینەوە.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە پەیامێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی" لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کوردستان بە گشتی و خەڵکی شاری هەولێری خۆشەویست بە تایبەتی دەکەم. 

پارێزگاری هەولێر دەڵێت" نەورۆز بۆ ئێمە تەنها سەرەتای دەستپێکی بەهار نیە، نەورۆز بۆ گەلی کوردستان هێمای بەرخۆدان و خۆراگری و رەتکردنەوەی ستەم و زۆرداریە.

نوسیویشیەتی" ساڵەهای ساڵە لە نەورۆزدا کڵپەی ئاگر بە بەژنی چیاکانی کوردستان بڵێسە دەکات و میللەتێک بانگەوازی ئازادی و سەربەخۆیی لێدەدات. هەرچەندە لەو نەورۆزە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەمان توانی نەورۆز بکەین و هەمومان بەیەکەوە بۆ پاراستنی مناڵ و کەسوکارو شارەکەمان لە ماڵەوە دانیشتوین، بەڵام نەورۆز لە دڵمان لە هزرمان بە زیندویی دەهێڵینەوە و یادی دەکەین."

ئاماژەی بەوەشكردوە" دڵنیام بە خۆڕاگری و پشتیوانی هاوڵاتیانی شارەکەمان ئەم دۆخەش تێدەپەڕێنین و بە سەلامەتی و سەرکەوتویی و سەربەرزی لێی دەردەچین. جارێکی دیکە داوا لە خەڵکی شارەکەم دەکەم لە ماڵەوە دابنیشین و پەیرەوی رێنماییە تەندروستیەکان بکەن تا بتوانین بۆ ئایندەیەکی پڕشنگدار خۆمان ئامادە بکەین"

لە كۆتاییدا رایگەیاندوە" دووپاتی دەکەینەوە ئێمە لە ئیدارەی پارێزگای پارێزگای هەولێر بە سەرجەم قایمقامیەت و بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگەو هێزکانی ناوخۆو ئاسایش لە خزمەت ئێوە دەبین و شەو رۆژ دەخەینە سەریەک بۆ ئەوەی سەلامەتیتان بپارێزین، سوپاس بۆ ئیوەش کە هاوکارمانن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.