بهپێى دواین ئامار، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران بۆ نزیکەی ٢٠ هەزار کەس بەرزبووەوە و بەپێی دواین ئاماری فەرمی حکومەتی ئەو وڵاتە زیاتر لە ١٩ هەزار و ٦٤٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٢٣٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٤٣٣ کەس تاكو ئێستا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەوەشی راگەیەیاندووە، ٦٧٦٥ کەسیش لە کۆرۆنا ڕزگاریان بووە و چوونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.