لە پەیامێكدا جێنین هانس پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جەژنی نەورۆز لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان پیرۆز دەكات.
پلاسخارات لە پەیامەكەیدا وێڕای پیرۆزكردنی جەژنی نەورۆز لە خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەروەها جەخت دەكاتەوە، نەورۆز كاتی نوێبوونەوە و ئاهەنگ گێڕانی مێژوو و ناسنامەیە بۆ كورد و چەندین گەلی دیكە لە سەرانسەری جیهان.
هەروەها دەڵێت:" پێشتر خانەوادە و هاوڕێیان ئاساییانە لەگەڵ یەكتر كۆدەبوونەوە و بە رەنگاوڕەنگی ئاهەنگیان دەگێڕا و بەخێرهاتنی بەهاریان دەكرد. ئەمساڵ لە ماڵەكانەوە یادی ئەم رۆژە دەكەینەوە، چونكە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەنها بە هاوكاری تەواوی هەموو تاكێك دەكرێت.
نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق نووسیویەتی" هیوای نەورۆزێكی خۆشتان بۆ دەخوازم، با هەموومان بە تیشكی بەهار هیوا بدۆزینەوە، بدرەوشێتەوە بۆ نەوە و كۆمەڵگا و سنوورەكان و ئاشتی و تەندروستی و یەكڕیزی بەدوای خۆیدا بێنێت.
پلاسخارت بە دەربڕینی "نەورۆزتان پیرۆز" كۆتایی بە پەیامەكەی دەهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.