کۆنسوڵی گشتیی ئوردن لە هەولێر لە ئەکاونتی فەرمیی خۆی لە "توویتەر" بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و بە زمانی کوردی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە گەلی کوردستان کردووە.
لە پەیامەکەی کۆنسوڵی گشتیی ئوردندا هاتووە" جوانترین پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، هیواخوازین هەموو لایەک تەندروست و سەلامەت بن.
هەر لە پەیامەکەی کۆنسوڵی گشتیی ئوردندا هاتووە" لەم ساتەوەختەدا سوپاسی گشت ئەو کەسانە دەکەین کە لە هەرێمی کوردستان لە هەڵمەتی بەرەنگاریی ڤایرۆسی کۆرۆنادا کاردەکەن بۆ پاراستنی تەندروستیی هەمووان و پێیان دەڵێین نەورۆزتان پیرۆزبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.