Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 17:54

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت: داوا لە گشت لایەن و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین دۆخەکە هێوربکەنەوه‌

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا، بە ناوی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، داوای لە گشت لایەنەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن كرد دۆخەکە هێور بکەنەوە و پەرە بە موزایەدات و گرژیی سیاسی نەدەن.


دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیەندراوێک لە نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە ناوی بەڕێز سەرۆکی حکومەتەوە داوا لە گشت لایەنەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەرە بە موزایەدات و گرژیی سیاسی نەدەن.


لە نووسینێکدا کە بە ناوی سەرچاوەیەک لە دەزگای زانیارییەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بە وەرگرتنی بەرتیلێک بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار ( دووسەد و پەنجا ملیۆن دۆلار) لە کۆمپانیایەکی نەوتی کراوە. لە میانەی بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمدا ڕێوشوێنی توندمان بەرامبەر بە بابەتی بەرتیل دان و بەرتیل وەرگرتن گرتووەتەبەر، بۆیە داواکارین هەرچی زووە داواکاری گشتی رێکاری پێویست بگرێتە بەر و ئەو لایەنەی کە بانگەشە دەکات بەڵگەی لایە با زانیاری و بەڵگەکان بخاتە بەردەم داواکاری گشتی . ئەگەرنا با بەرپرسیار بن لەبەرامبەر تۆمەتبەخشینەکانیان.

هەر لێرەدا بە ناوی بەرێز سەرۆکی حکومەتەوە داوا لە گشت لایەنەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەرە بە موزایەدات و گرژیی سیاسی لە هەرێمدا نەدەن و با هەموو تواناکانمان یەکخەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە و خزمەتی گەل و نیشتمانمان.

نووسینگەی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/3/20

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.