ئه‌مه‌وێت ئه‌و بۆچوونه/ گریمانه زانستیه له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه ڕوون بكه‌مه‌وه كه له به‌ریتانیا خراوه‌ته روو، گومانه‌كانیشی له‌سه‌ر ده‌رخه‌م
ئێمه له به‌ریتانیا، هێشتا له جێبه‌جێكردنی پله‌ی یه‌كی ڕێنماییهكانداین سه‌باره‌ت به خۆ پارێزی له ڤایرۆسی كرۆنا - كۆڤید١٩، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه دره‌نگتر گه‌یشتۆته به‌ریتانیا، ئه‌مه واته له دوای كوردستانهوهیهن له پله‌ی ڕێنمایهكاندا، پلانی پله دوو به‌ڕێوه‌یه به سوود وه‌رگرتن له‌و ووڵاتانه‌ی كه پێش ئێره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خۆپارێزی و ڕێگرتن له ڤایرۆسه‌كه كردوه و زانیاری تایبه‌ت به ڤایرۆسه‌كه ده‌گه‌یه‌نن.
به‌ڵام له ئێستاوه پلانی پله دووی خۆپارێزی دانراوه كه بریتیه له زیادكردنی خۆپارێزیهكه. تا ئێستا داخستن و ڕاگرتنی بۆنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و نه‌چوونه شوێنی قه‌ره‌باڵغی و ده‌ستشتن به سابون بۆ ماوه‌ی ٢٠ چركه و به‌كارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكیش، هتد. له ڕێنمایی پله دوودا، گرنگترینیان پارێزگاری تایبه‌ت به ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره و دڵ و سییه‌كانیان هه‌یه، هه‌روه‌هاش ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو (٧٠) حه‌فتا ساڵیه‌وه‌یه، ئه‌و ته‌مه‌نه به فه‌رمی له یه‌ك دوو هه‌فته‌ی ئاینده‌دا داوایان لێده‌كرێت كه خۆیان كواره‌نتین بكه‌ن و له‌ماڵه‌وه نه‌چنه ده‌ره‌وه به هیچ جۆرێك. ڕێژه‌ی به‌ته‌مه‌ن زۆره له به‌ریتانیا و ئه‌ورۆپا و به‌ڵام هه‌مویان پاره‌دار نین و ناتوانن به ئۆنلاین بازاڕ بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ش یه‌كێك له هۆكانی كه‌م بوونه‌وه‌ی خواردنه له سوپهرماركیتهكاندا، كڕین و خه‌زن كردنی ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ چه‌ند مانگی داهاتوو له‌به‌ر نه‌چوونه ده‌ره‌وه‌یان، هه‌روه‌هاش له ئێستادا كارتی یارمه‌تیدانیان بۆ ده‌خرێته ماڵه‌كانیانه‌وه، بۆ بازاڕ بۆ كردنیان وه‌كو یارمه‌تی گه‌ر پێویست بكات.
یهكێكیتر له‌و گریمانه و ئیحتیمالانهی سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵكردنی ته‌شه‌نه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه باس ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی زانستی، ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌م جۆره‌یه: ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر هه‌بوونی ڤایرۆسه‌كه تێپه‌ڕبێت له‌ناو خه‌ڵكدا، ئه‌وانه‌ی كه ده‌یگرن و چاك ده‌بنه‌وه ئیتر له‌شیان مه‌ناعه(دژه ڤایرۆسه‌كه) دروست ده‌كات وخۆیان جارێكی‌تر نایگرنه‌وه. ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕاژه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یگرن و چاكده‌بنه‌وه بگاته له سه‌دا شه‌ست ٦٠٪ ی دانیشتوان یان ٦٦٪ له‌سه‌دا شه‌ست و شه‌ش(ئه‌و له‌سه‌دا ٦٦ یان دواتر ئیزافه كرد)، ئه‌وه مانای وایه ئه‌و ڕێژه‌یه له دانیشتوان ئیتر توشی ڤایرۆسه‌كه نابنه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توشی نابن ئیتر ئه‌و ڕیژه‌یه له دانیشتوان/هاوڵاتیان ڤایرۆسه‌كه نایگوێزنه‌وه بۆ ئه‌وانیتر. سه‌ره‌نجام: ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ڤایرۆسه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كرێت و ته‌نها له نێوان له‌سه‌دا چل ٤٠٪ ی دانیشتواندا ئیحتیمالی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڤایرۆسه‌كه بگوێزرێته‌وه به‌ناو خۆیاندا.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و له‌سه‌دا چله ٤٠٪ ی كه موحته‌مه‌له ڤایرۆسه‌كه بگوێزنه‌وه له‌ناو یه‌كتریدا، بڕیاری ئه‌وه دراوه كه ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیان هه‌یه خۆیان كوارهنتینه بكه‌ن له ماڵه‌وه، هه‌روه‌هاش ئه‌وانه‌ی سه‌روو حه‌فتا ساڵین (٧٠) نابێت له ماڵه‌وه بێنه ده‌ره‌وه هه‌تا ڤایرۆسه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كرێت، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ٧٠ ساڵان و سه‌رووتر یان كه‌سێكی كه نه‌خۆشی هه‌بێت توشی ڤایرۆسه‌كه ببێت ئیحتیمالی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ڤایرۆسه‌كه یان له‌به‌ر هۆی نهخۆشیهكهیتری و ڤایرۆسه‌كه پێكه‌وه، ببێته هۆی ژیان له‌ده‌ستدانیان.
ئه‌وه به كورتی بۆچونه/ گریمانه زانستیهكهیه كه خراوه‌ته ڕوو
له ڕووی ژماره و رێژه‌وه، قابیلی په‌سه‌ندكردنه لای هه‌ندێك، به‌ڵام گومانی له‌سه‌ره، هه‌م له ڕووی تێڕوانینهكهوه و هه‌م له ڕووی ئیشكردنی ئه‌و بیرۆكه‌یه. هه‌ندێكی ئه‌و گومانانه ده‌خه‌مه ڕوو:
له‌ڕووی تێڕوانینهكهوه:
به كورتی، تێڕوانینه‌كه به‌وه وه‌رده‌گیرێت كه له‌سه‌دا شه‌ستی هاوڵاتیان ده‌كات به مشكی موخته‌به‌ر/تاقیگه و چاوه‌ڕێی سه‌ره‌نجام ده‌كات، هانیان ده‌دات توشی ڤایرۆسه‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ناعه‌یان هه‌بێت له داهاتوودا.
په‌سه‌ند كردنی بیرۆكه‌كه واده‌كات خه‌ڵێكی زۆر هانبدرێت بۆ خۆ كوشتن؛ له ڕێی خۆ ئیهمال كردنه‌وه بچن به‌ره‌و پیری مه‌رگه‌وه.
له ڕووی ئیشكردنی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌وه:
هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نیه له‌وه‌ی هه‌ركه‌س گرتی ئیتر جارێكی‌تر نایگرێته‌وه، چونكه جۆرهكانیتری ڤایرۆس و له هه‌مان خێزان وه‌كو فلو/ ئه‌نفله‌وه‌نزا، یان هه‌ڵامه‌تی قورس، به‌لای كه‌مه‌وه هه‌مان كه‌س له ژیانیدا چه‌ندین جار ده‌یگرێته‌وه.
هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نیه له‌وه‌ی هیچ كام له‌و ٦٠٪ یان ٦٦٪ ده‌ی كه باسیان ده‌كرێت گه‌ر توشی ڤایرۆسه‌كه ببن هه‌مویان چاكده‌بنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئیستا ده‌ركه‌وتووه، كه‌سانی زۆر به ڤایرۆسه‌كه مردوون كه هیچ كێشه‌ی نه‌خۆشیتریان نه‌بووه، هه‌ندێك گه‌نج بوون و نێر و مێ ی مرۆڤ ژیانیان له‌ده‌ستداوه به ڤایرۆسه‌كه.
ئه‌م ڤایرۆسه گه‌رچی له خێزانی كۆمه‌ڵه ڤایرۆسێكه كه به 'كرۆنا' ناوزه‌د كراوه به‌ڵام ڤایرۆسێكی نوێی ئه‌و تیپه‌یه وجگه له خه‌سڵه‌تی هاوبه‌ش، خه‌سڵه‌تی خۆی هه‌یه كه جیاوازه، ئه‌مه واده‌كات به ته‌واوی له‌یه‌كچوو و هاوچه‌شنی ئه‌وانی پێشوتر وه‌رنه‌گیرێت و بهتایبهتمهندیهكهی خۆیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
به پێی زانیاره‌كان تا ئێستا وا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر كه‌سێك له‌و ٦٠٪ ، بۆ نموونه؛ ئهگهرنهخۆشی شه‌كره و دڵ و سی و هه‌ندێك نه‌خۆشیتری هه‌بێت ڤایرۆسه‌كه له‌وانه‌یه كۆتایی به ژیانی بهێنیت، ئه‌مه جگه له‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو حه‌فتا ساڵیه‌وه‌یه له‌وانه‌یه به‌رگه‌ی ڤایرۆسه‌كه نه‌گرن.
له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه، پشت به‌ستن به بیرۆكه‌كه وا ده‌كات پشتی لێ بكه‌نه‌وه، په‌له نه‌كرێت له دۆزینه‌وه‌ی هیچ ڤاكسین و ده‌رمانێك له‌لایه‌ك و لهلاكهیتریشهوه خه‌ڵكی ڕێنمایه‌كان ئیهمال بكه‌ن و ببێته هۆی كاره‌سات، له‌ناوبردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی هه‌ر ووڵاتێك.
به ڕای من باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ته‌نها پلان دانانی خۆپارێزی و ڕێگری له ته‌شه‌نه‌كردن نه‌بێت به مه‌به‌ستی هه‌تا هه‌تایی، ئه‌ی دوای مانگ و دوو مانگ چی بكه‌ین به‌رامبه‌ر به‌و ڤایرۆسه؟ ئه‌وانه دوو پلانی سه‌ره‌تایی و ئیدارین و گرنگن و حكومه‌ته‌كان باش كار و هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ڤاكسین و ده‌رمانی چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسه‌كه هه‌رچی زووتره دروستبكرێت، له ڕاستیدا ئه‌وا بۆ سێ مانگ زیاتره ئه‌م ڤایرۆسه له ئارادایه، دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان زۆر دواكه‌وتوه، جێی ڕه‌خنه و سه‌رنجه لای زۆربه‌مان. حكومه‌ته‌كان زیاتر سه‌رقاڵی پلانه ئیداریهكانن بۆ خۆپارێزی و ڕێگری له تهشهنهكردنهكهی، به‌ڵام زاناكانی كه له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه ئیش ده‌كه‌ن نه ده‌رس ده‌ڵینه‌وه و نه هیچ، ئیشیتریان نیه و كاتیان به‌تایبه‌ت ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانێك بدۆزنه‌وه بۆ ڤایرۆسه‌كه، لام سه‌یره هێنده دواكه‌وتوون.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم، هێشتا پێویستیمان به زانیاری زیاتر هه‌یه سه‌باره‌ت به ڤایرۆسه‌كه، پێم وایه هه‌ر كه‌می ئه‌و زانیاریانهشه كه بۆته هۆی دواكه‌وتنی دروستكردنی ده‌رمانێك بۆ ڤایرۆسه‌كه. ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه ئه‌و گریمانه‌ی له ٦٠٪ و ٦٦٪ كه ئیش ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕووی لۆجیكیه‌وه لای هه‌ندێك زانا په‌سه‌نده، با ووردبینی له پێكهاته‌ی داتاكان بكه‌ن. لۆجیك به‌وه په‌سه‌ند ناكرێت ته‌نها ژماره و رێژه بێت ، به‌ڵكوو به‌وه‌ی چی ده‌خرێته ژماره و ڕێژهكهشهوه. گه‌ر ڕێژه‌یه‌كیش مه‌ناعه‌ی له له‌شدا دروست ببێت له‌و ڕێژه‌یه زۆر زۆر كه‌متره كه ئه‌وان دایانناوه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌نجامه‌كه‌یان وپشت پێبهستنهكهیان لاواز ده‌كات.
له‌بری ئه‌وه با پشت به چاره‌سه‌رێك ببه‌ستین كه گه‌ره‌نتی زیاتری تیا به‌ده‌ی ده‌كرێت؛ ئه‌ویش ڤاكسین و ده‌رمانه، ئه‌میان ئیش ده‌كات و ده‌كرێت پشتی پێ ببه‌سترێت. گه‌ر له‌داهاتوودا بۆمان ده‌ركه‌وت هه‌ندێك له هاوڵاتیان ڤایرۆسه‌كه‌یان گرتوه و چاك بوونه‌ته‌وه و مهناعهتیكی وایان دروست كردوه دژ به ڤایرۆسه‌كه كه هه‌رگیز جارێكی‌تر له داهاتوودا نه‌یگرنه‌وه، ڕێژه‌یان هه‌تا دێت زۆرتر بوو و گه‌یشته ٦٠٪ و ٦٦٪ و زیاتریش له هه‌ر ووڵاتێك ؛ ئه‌وا هیچ زهرهرێكمان نه‌كردوه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها له داهاتوودا ده‌بینرێت پاش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رمان بۆ ڤایرۆسه‌كه دۆزیه‌وه
ن/ د. ساماڵ مانیی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.