به‌مه‌به‌ستی پاراستنی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران، ماڵی عه‌لی عاشق له گه‌لی عه‌لی به‌گ رشێندرا.
له‌به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كاناندا بۆ رشاندنی شه‌قام و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان، بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی ویژدانی له‌كۆی پروسه‌ی ده‌رمان ڕشتن دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌سه‌رپه‌رشتی رائید كاروان میرئاوده‌لی" ماڵی عه‌لی عاشق له گه‌لی عه‌لی به‌گ به‌سه‌ركرایه‌وه‌و وێڕای رشاندنی به ده‌رمان ماڵه‌كه‌ی پاككرایه‌وه.
شایانی باسه عه‌لی عه‌بدوڵا شێخ، ناسراو به (عه‌لی عاشق)، خه‌ڵكی گوندی سرێشمه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خه‌لیفانه له سنووری قه‌زای سۆران، ژیانی پڕه له ناسۆری عه‌شقێكی ناكام، ئه‌و پیاوه سوێندی خواردووه، له تاوی به مراز نه‌گه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌ی له دڵیدا بووه، روو له شوێنێكی ته‌نیا بكات و ژیانی تا هه‌تایی هه‌ڵبژێرێت و زیاتر له 60 ساڵه له گه‌لی عه‌لی به‌گ له په‌ناگه‌یه‌كدا به‌ته‌نیا ده‌ژی و تا ئێستاش هه‌ر له‌وێیه".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.