حه‌سه‌ن روحانی، سه‌ركۆماری ئێران، ئیداره‌ی ئه‌مریكای، به‌وه تۆمه‌تباركرد كه به‌درێژه‌دان به جێبه‌جێكردنی سزاكانی سه‌ر تاران له‌م ره‌وشه‌ی ئێستا، په‌ره به جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)، ده‌دات.
حه‌سه‌ن روحانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لی ئه‌مریكا كردووه و تیایدا ئه‌وه‌ی گوتووه: "تاران رووبه‌ڕووی قورسترین سزای تیرۆری ئابووریی ئه‌مریكا بووه‌ته‌وه كه له مێژوویی خۆیدا رووبه‌ڕووی نه‌بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت واشنتۆن ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری سیاسیه‌تی فشاری توند بێت، جگه له‌وه‌ش به‌درێژه‌دان به جێبه‌جێكردنی سزاكانی سه‌ر تاران له‌م ره‌وشه‌ی ئێستا، په‌ره ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌دات".
گوتیشی: "واشنتۆن له‌و كاته‌ی له مانگی ئایاری 2018 له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشاوه‌ته‌وه، زیاتر له 100 سزای به‌سه‌ر ئابووری و دارایی ئێران‌دا سه‌پاندووه كه ئه‌وه‌ش به ملیاره‌ها دۆلار زیانی به گه‌لی ئێران گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها توانای ئێستای ئێرانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مكردووه‌ته‌وه".
حه‌سه‌ن روحانی هۆشداری ئه‌وه‌شیدا كه هه‌ر سیاسه‌تێك له‌ئێستادا بۆ ئامانجی لاوازكردنی سیسته‌می پزیشكی له ئێران په‌یڕه‌و بكرێت، هه‌وڵ بدرێت داهاتی دارایی ئێران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سنووردار بكرێت، ئه‌وا ده‌رهاوێشته‌ی خراپی بۆ سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له وڵاتانی دیكه‌ش ده‌بێت.
حه‌سه‌ن روحانی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرسی مردن و ژیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌موو وڵاتانی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ئه‌ركێكی جیهانییه و گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه په‌تایه‌كی مه‌ترسیدار، هیچ خاڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌ماوه له نێوان پاریس، له‌نه‌ده‌ن، واشنتۆن و تاران، هه‌روه‌ها له‌ئێستادا ڤایرۆسه‌كه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر بوونی مرۆڤایه‌تی، بێ ئه‌وه‌ی ئاین، نه‌ته‌وه و ره‌گه‌ز جیابكاته‌وه.
تا دوێنێ هه‌ینی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له ئێران گیانیان له‌ده‌ستدا به‌رزبوویه‌وه بۆ هه‌زار و 433 كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته 19 هه‌زار و 644 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.