Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 14:03

له‌ئه‌نبار دوو سه‌رباز کوژران و چواری دیکه‌ش برینداربوون

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار رۆژئاوای عێراق، دوو سه‌رباز كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون.

له‌وباره‌وه‌ ئه‌فسه‌رێك له‌ سوپای عێراق به‌ پله‌ی موقه‌ده‌م كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت له‌ لێدوانێكدا به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌ "له‌ ناوچه‌ی نازڕه‌ باكووری شاری روتبه‌ رۆژئاوای ئه‌نبار، دوو بۆمبی جێنراو به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی سوپادا ته‌قیونه‌ته‌وه‌.

به‌ گوته‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كاندا، دوو سه‌رباز كوژراون و چواری دیكه‌ش برینداربوون.

تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامداندانی ته‌قینه‌وه‌كاندا رانه‌گه‌یاندووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.