سهرۆك مسعود بارزانی بهبۆنهی 25 ساڵهی دامهزراندنی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان بروسكهیهكی پیرۆزبایی ئاراستهی سكرتێری گشتی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان دهكات ئهوه دهقهكهیهتی
بەڕێز كاك غەفوور مەخمووری، سكرتێری گشتیی یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی بیست وپێنج ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیەكەتان و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم.
لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانتان بكەم لەمەڕ ئەو قەیران و تەحەددیانەی لە ساڵانی ڕابردوو لەبەردەم گەلەكەماندا هەبووە. دەستخۆشی لە ئەرك و چالاكییەكانتان دەكەم و هیوای گەشەی بەردەوام و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
نەورۆزتان پیرۆز و بمێنن بە خێر و خۆشی
مسعود بارزانی
۲۱ـی ۳ـی ۲۰۲۰
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.