وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: تاکە ڕێگە بۆ کۆنتڕڵکردن له ڤایرۆسی كۆرۆنا دانیشتنە لە ماڵ و دوورکەوتنەوەیە لە هەر کەسێک.
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تا جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز كرد.
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی ڤیدیۆی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: مه‌ترسی ڤایرۆسی کۆڕۆنا مه‌ترسییه‌كی ناوخۆییه، ته‌نها ڤایرۆسی گه‌شتیارو ئه‌و كه‌سانه نییه كه له كه‌ره‌نتینه‌كان مه‌ترسیان هه‌بێت. ڤایرۆسێكه له كه‌سێكی دیكه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گوازێته‌وه، ئێستا ئه‌م ڤایرۆسیه ڤایرۆسێكی ناوخۆیه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانین به گومان لێكراو دابنێین كاتێك ئاگاداری خۆی نه‌بێت.
گوتیشی: مه‌ترسی ئه‌و ڤایرۆسیه له‌وه‌دایه كاتێك ته‌شه‌نه‌ی كرد واتا بڵاوبۆوه‌وه، سه‌دان و هه‌زاران ئه‌و كاته له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له ژێر كۆنترۆڵكردن دایه، تكایه تكایه با ئه‌م ره‌وشه با پارێزین.
له په‌یامه‌كه‌شیدا سوپاسی هه‌موو تیمه‌كانی پزیشكان ده‌كات، سوپاسی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كه‌م كه له كاردان و سوپاسی هه‌موو هێزه ئه‌منیه‌كانیش ده‌كه‌م.
دكتۆر سامان به‌رزنجی ده‌شڵێت: هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه رێمایه و پابه‌ندی ئامۆژگارییه ته‌ندروسیتیه‌كان بن، له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و ماڵ و منداڵه‌كانتانه، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه.
گوتیشی: نزیك بوونه‌وه له یه‌كتری كارێكی ترسناكه بۆیه تكاتان لێده‌كه‌م ده‌رچوونتان و سه‌ردانی كردن و سه‌یرانیكردن كارێكی خراپه، ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هه‌موو جیهان بڵاوبۆته‌وه، هەموو بەرکەوتنێک رەنگە ڤایرۆسەکە بگوازێتەوە، تكایه رایگرن، بۆیە پێویستە باشتر خۆمان بپارێزین.
گوتشی: ده‌ست شووشتن پابه‌ند بوون كارێكی زۆر گرنگه بۆیه با ئه‌م نه‌ورۆزمان له ماڵه‌وه بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد بۆ كاری پێویست سه‌نته‌ری زانیاری په‌یوه‌ندی به ژماره 122 بكه.
له كۆتایشدا نووسیویه‌تی پابەندبوونی هاووڵاتیان کوردستان‌مان دەپارێزێت.
بۆ بینینی په‌یامی وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه كلیك بكه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.