Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 13:46

لە ئەمڕۆ بەدواوە دەرفەت بەهیچ کەس نادرێت لە دوای کاتژمێر(12)ی شەو هاتووچۆ بکات

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە
کوردستان TV
#7
100%


ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بەهۆی کەمتەرخەمی چەند کەس و لایەنێک بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بڕیار وابوو بە ئامادەبوونی تەنها (8) هەشت کەس، ئاگری نەورۆز له‌سه‌ر قه‌ڵا بكرێته‌وه‌.

1- دوێنێ 2020.3.20 بڕیار وابوو بە ئامادەبوونی تەنها (8) هەشت کەس، بەشێوەیەکی سمبولیک، ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای هەولێر بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی چەند کەس و لایەنێک، بێجگە لە ژمارەیەکی زۆری کەناڵەکانی ڕاگەیاند، خەڵکێکی تریش لەوێ ئامادەبوون، ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر لێکۆڵینەوەی لەو هەڵەیەی ڕوویدا کرد و لەئەنجامیشدا چەند کەسێک سزا دران.

2- بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕاوێژ لەگەڵ پارێزگاکان، بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان و دابینکردنی هەندێک پێداویستی زەروریی کاتژمێر (12) شەو تاوەکو (5)ی بەرەبەیان دیاری کرابوو بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بتوانن بە سنوورداری هاتووچۆ بکەن، بەڵام دیارە ئەمە لەلایەن خەڵکانێک بۆ گەشت و سەیران قۆستراوەیەوە و شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک خەڵک لەهەولێر چوونەدەر، بۆیە بڕیارماندا لە ئەمڕۆ بەدواوە دەرفەت بەهیچ کەس نادرێت لە دوای کاتژمێر(12)ی شەو هاتووچۆ بکات، چ ئەوانەی لە هەولێر دەردەچن، یان ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و غەرامەدەکرێن و سزا دەدرێن. بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین پابەندبن.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.3.21

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.