.كۆلێژى ئه‌ندازیارى له مانگى شوباته‌وه له رێگه‌ى دوو لیژنه‌وه، لیژنه‌ى پرۆسه‌ى بۆلۆنیا و لیژنه‌ى موودڵ ده‌ستى كردووه به ئاماده‌كارى بۆ خوێندنى ئۆنڵاین له ئه‌گه‌رى وه‌ستانى ده‌وام.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى بۆلۆنیا كه بۆ قۆناغى یه‌كه‌م په‌یڕه‌و ده‌كرێت له سه‌ره‌تاى سیمیسته‌رى دووه‌م هه‌موو پرۆسه‌كه بوو به ئه‌لیكترۆنى و هه‌رچه‌نده قوتابى وانه‌كانى له پۆل وه‌رده‌گرێت به‌ڵام هه‌موو ئه‌ركه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به مامۆستاوه و قوتابى هه‌بووه به ئه‌لیكترۆنى كرابوو. له سیسته‌مى كۆ‌رسات و سالانه مامۆستایان له كۆلێژى ئه‌ندازیارى سیسته‌مى موودڵ به‌كاردێنن. دواى ئاماده‌كارى ته‌واو ، وانه‌كان به شێوه‌ى ڤیدیۆ ئاماده‌كراوه و له گه‌ل ئه‌ركه‌كان ده‌درێنه قوتابیان.
به مه‌به‌ستى خۆیندنى ئۆنلاین پرۆگرامى Zoom له گه‌ل چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى كه به شێوه‌ى ڤیدیۆ ئاماده‌كراوه خراوه‌ته به‌رده‌ستى هه‌موو مامۆستایان و رۆژى پێنج شه‌مه رێكه‌وتى 19-3-2020 یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ى له سه‌ر ئه‌نجامدرا كه زیاتر له 70 قوتابى تێیدا به‌شدار بوون. ئه‌م تاقیكردنه‌وه له‌لایه‌ن بریارده‌رى به‌شى پرۆگرامسازى م. ساڤا حكمت به پێشكه‌ش كردنى وانه‌یه‌ك به سه‌ركه‌وتوویى به‌رێوه چوو.
له كاتى درێژكردنه‌وه‌ى پشوو بۆ دواى 1/4/2020 هه‌مووئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه بۆ پێدانى وانه‌كان وئه‌ركه‌كانى قوتابى به رێگاى سیسته‌مى ئه‌لێكترۆنى و موودل و به‌شدارى راسته‌وخۆى قوتابیان له وانه‌كانیان له گه‌ل مامۆستاكانیان به خشته‌یه‌كى دیارى كرا‌و به رێگاى پرۆگرامى زووم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.