له ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا شوێنه گشتیه‌كان و سه‌نته‌ری شاری به‌رلین هاتوچۆ كه‌م بۆته‌وه.
كوردستان تیڤی - به‌رلین شه‌قامه‌كان به چۆڵی ده‌بیندرێن و ده‌رگای مۆزه‌خانه‌كان و شوێنه كولتوریه‌كان و موڵه گه‌وره‌كان و زۆربه‌ی شوێنه گشتیه‌كان وه‌كو هوڵه‌كانی سینه‌ماو كافێ و هوڵه وه‌رزشیه‌كان و زۆربه‌ی كۆمپانیاكان داخراون.
ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌موو شوێنێكی له ئه‌ڵمانیا داخستووه هه‌ر چه‌نده حكومه‌ت باری نا یاسایی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام خه‌لك به خوی سه‌دا هه‌شتا پێگربووه، ره‌نگه رۆژانی داهاتووش له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی توشبووان له ئه‌ڵمانیا حكومه‌ت بریاری نوێ ده‌ر بكات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌ینێت.
شایه‌نی باسه دوایین ئاماری توشبووان له ئه‌ڵمانیا 21,890 هه‌زار كه‌س توشبوون و 77 كه‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه له ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبوون به كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا 437 پۆلیس و ئه‌ندامانی ئاسایشن.
ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌موو هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا بڵاوبۆته‌وه رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌ی توشبووان زیاد ده‌بێت له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكه‌ی 4000 هه‌زار كه‌سی دیكه توشبوونه له ئه‌ڵمانیا.
ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان به راوورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و جیهان، ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی توشبووان زۆر به خێرایی له هه‌ڵكشاندایه، هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ئه‌ڵمانیا قورس ده‌بێت، ره‌نگه كه‌م تر نه‌بێت له ئیتاڵیا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.