Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 13:46

تەندروستی ڕاپەڕین داوایه‌ک ئاراسته‌ی هاووڵاتیان ده‌کات

بە ڕێنماییەکان لەماڵەکانیان نەیەنەدەرێ
کوردستان TV
#7
100%


تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین داوا لە هاووڵاتیانی دەڤەره‌كه‌ ده‌كات کرد زیاتر پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.

به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: پشكنین بۆ چه‌ندین كه‌س له‌ سنووره‌كه‌یان كراوه‌‌، به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا  د. هیوا مەحمود بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند دوای ئەوەی تیمە پزیشکیە گەڕه‌کەکانیان لە دوو ڕۆژی ڕابردوو 90 نمونەی (سامپڵ) یان بە هەڕەمەکی لەخەڵکی ئاسایی و کاسبکار و شوفێر و پیشەی جیاواز وەرگرتوە دوای گەڕانەوەی پشکنیننەکانیان دەرکەوتووە کە هاووڵاتیەکی شارەدێی سەنگەسەری سەر بەقەزای پشدەر پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە ئەو کەسە تەمەنی 38 ساڵەو کارمەندی یەکێک لە بەنزینخانەکانی سەنگەسەرە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکی دایە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە بۆ سەلامەتی خێزان و کەسوکاری لە ئێستادا کەرەنتین کراون و بەزووترین کات پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو داواشی لە هاووڵاتیانی دەڤەری ڕاپەڕین کرد کە زیاتر پابەندبن بە ڕێنماییەکان و لەماڵەکانیان نەیەنەدەرێ، چونکە ڕەوشەکە لەو دەڤەرە مەترسیدارە و دەرکەووت کە ئەوپەتایە لەناو خەڵکدایە و ئەو نەخۆشە هیچ سەفەری نەکردووە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆناشە  پێشبینیشیکرد لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێنماییەکان توندتر بکرێن.

 

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.