به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: چوار تۆمه‌تباری به تۆمه‌تی دروستكردنی بازگه‌ی كاتی له شه‌قامی 40 مه‌تری هه‌ولێر قۆڵبه‌ستكران.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەڕێز عەمید (دلێر نەجاڕ) ڕایگەیاند، تیمەكانی پۆلیسی هەولێر لە شەقامی (40)مەتری، چوار تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە بە شەو هەڵسابوون بە دانانی خاڵی پشكنینی وەهمی و خۆیان بە هێزی ئەمنی ناساندبوو، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر كرا، بەڕێزیشیان بڕیاری دا بە بەندكردنی هەر چوار تۆمەتبارەكە بەپێی ماددە (۲٦۰) لە یاسای سزادان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.