به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، 13 هه‌زار و 69 كه‌س له جیهاندا، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ماڵپه‌ڕی "worldometers.info" دوایین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه تا ئێستا، 13 هه‌زار و 69 كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌ڕووی زۆری ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆناوه، ئیتاڵیا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه و تا ئێستا، چوار هه‌زار و 825 كه‌س له‌و وڵاته به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوای ئیتاڵیاش وڵاتی چین، به سێ هه‌زار و 261 قوربانی له ریزبه‌ندی دووه‌مدایه.
دوای چین وڵاتی ئێران به هه‌زار و 556 قوربانی به‌پله‌ی سێیه‌م دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.