مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكیدا داوا له هه‌موو هاووڵاتیان و دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ناوخۆ بن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بگیرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ..
به‌داخه‌وه ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تیش له پارێزگای سلێمانی له هه‌ڵكشاندایه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه وه‌ك پێویست هاوكاریی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ناكرێت و رێكاره‌كان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خه‌لكه‌وه جێبه‌جێ ناكرێن .
داوا له هه‌موو هاووڵاتیان و دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ناوخۆ بن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بگیرێت.
سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه و گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكاره پێویسته‌كان له لایه‌ن داموده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه هێشتا له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه سه‌رپێچیكردن به‌رده‌وامه و به‌و ره‌فتاره‌شیان نه‌ك هه‌ر ژیانی خۆیان به‌ڵكو ژیانی كه‌سوكاریان و سه‌رجه‌م خه‌لكی كوردستان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
به‌داخه‌وه ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تیش له پارێزگای سلێمانی له هه‌ڵكشاندایه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه وه‌ك پێویست هاوكاریی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ناكرێت و رێكاره‌كان له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خه‌لكه‌وه جێبه‌جێ ناكرێن و پێشێلكاریش له خاله سنووریه‌كان به‌رده‌وامه.
هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌ت ئه‌وه ناهێنێت ژیانی خۆتان و خه‌لكیش بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم داموده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌ت رێكاری توندتر به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچیكاران بگرنه‌به‌ر و ئه‌وانه‌ی یاری به ژیانی خه‌لك ده‌كه‌ن ڕووبه‌ڕووی یاسایان بكه‌نه‌وه.
هیوادارم هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستیش مه‌ترسیی ئه‌و په‌تایه زیاتر به جددی وه‌رگرن. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ت بووه كردوومانه و به‌رده‌وامیش ده‌بین، به‌ڵام پێویسته هه‌موومان هاوكاری یه‌كتر بین، رۆڵی حكومه‌ت و هاووڵاتیان له‌م دۆخه‌دا ته‌واوكه‌ری یه‌كتره.
توانای سیسته‌می ته‌ندروستیی هه‌رێم سنوورداره و له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه كێشه‌كان زیاتر ده‌بن و ئه‌و كاتیش گله‌یی فریای كه‌س ناكه‌وێت. هه‌ر به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتن یان كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك ده‌توانێت ئه‌نجامی كاره‌ساتباری هه‌بێت. له‌سه‌ر هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك پێویسته واز له به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت بهێنن و خه‌می گشتیی خه‌لكی كوردستان بكه‌ن به خه‌می خۆیان، چونكه كه‌س له ئاسه‌وار و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م په‌تایه به‌ده‌ر نابێت.
تكا له هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان ده‌كه‌م به هه‌ستێكی به‌رپرسیارانه ڕینماییه‌كان ڕه‌چاو بكه‌ن و ژیانی خۆیان و كه‌سوكاریان و هاونیشتمانیان بپارێزن. تكاتان لێده‌كه‌م له‌م ماوه دیاریكراوه‌دا له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه و كه‌مترین په‌یوه‌ندیی و هاتووچۆتان هه‌بێت.
له كۆتاییدا سوپاسی خۆراگریی زۆرینه‌ی خه‌لكی كوردستان ده‌كه‌م. سوپاس و پێزانینم ئاراسته‌ی تیمه ته‌ندروستییه‌كان و ئه‌و پزیشك و په‌رستارانه ده‌كه‌م كه له هێلی پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌ن. سوپاسی هێزه‌كانی ناوخۆ و كارمه‌ندانی شاره‌وانی و كاره‌با و هه‌موو ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌م كه شه‌و و رۆژ له پاراستنی خه‌لك و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان به‌رده‌وامن.
خوای مه‌زن هه‌موولایه‌ك بپارێزێت و كوردستان‌مان له هه‌موو ناخۆشییه‌ك به‌دوور بگرێت.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2020/3/22
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.