وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه بڵاویكرده‌وه كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته هه‌زار 685 كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتۆته 21 هه‌زارو 638 كه‌س.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 129 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هه‌زارو 28 كه‌سی دیكه‌ش تووشی په‌تاكه‌بوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.