Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 10:46

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە لوبنان گەیشتە 248 کەس

18 حاڵەتی نوێی تووشبوو بە كۆرۆنا تۆمار كراون
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند، ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوو بە كۆرۆنا گەیشتە (248) كەس.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی لوبنان راشیگەیاند، (18) حاڵەتی نوێی تووشبوو بە كۆرۆنا تۆمار كراوون و ئاماری تووشبووان بەرز بووەتەوە.
وەزارەتەكە داواشیكردووە، هەموو ئەو كەسانەی لە تاقیگە ئەهلییەكان پشكنینیان ئەنجامداوە و ئەنجامەكەی ئەرێنی بووە، پێویستە لە كەرەنتینەكان بمێننەوە و تێكەڵی كەس نەبن.
هاوكات سوپای لوبنان لە ناو شارو شارۆچكەكان بڵاوەی پێكراوە بۆ چەسپاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ و كۆنترۆڵكردنی رەوشی ئەمنی ناو شارەكان.

 

kurdistan 24

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.