ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا دهركهوت كه تووشى كۆرۆنا بووه، ئهمهش دوای ئەوەی بەریەککەوتنی لەگەڵ پزیشکێک هەبووەو له ئێستادا کەرەنتین کراوه.
ئێستا تیمە پزیشکیییەکان چاودێری تەندروستیی راوێژکاری ئەڵمانیا دەکەن کە تەمەنی 65 ساڵی تێپەڕاندووە، ئەمەش لەکاتێکدایه تەندروستی جیهانی دەڵێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری بەسەر کەسانی بەتەمەن و خاوەن نەخۆشی درێژخایەن زیاترە.
مێرکل لە 17ـی ئاداری 1954 لە هامبۆرگ لەدایکبووە، پێشتر بەهۆی کێشەی تەندروستی لە سێ کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی جەستەی لەرزیوە و نەیتوانیوە کۆنترۆڵی خۆی بکات.
تاوەکو ئێستا لە ئەڵمانیا نزیکەی 25 هەزار تووشبوو هەن لەنێوانیاندا نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم 300 کەسیش چاکبوونەتەوە.
ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا تووشى کۆرۆنا بوو
مێرکل تەمەنی 65 ساڵهو نهخۆشى تریشى ههیه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.