بە گیانلەدەستدانی 15 کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بە هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لە دەست داوە گەیشتە 193 کەس.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه ، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 15 هاوڵاتی دیکە لە شارەکانی سایین قەڵا دوو حاڵه‌ت، ئورمیە دوو حاڵه‌ت، مەهاباد یه‌ك حاڵەت، پیرانشار یه‌ك حاڵەت، رەبەت یه‌ك حاڵەت، بۆکان یه‌ك حاڵەت، هەرسین یه‌ك حاڵەت، کرماشان یه‌ك حاڵەت، کەنگاوەر یه‌ك حاڵەت، مەریوان یه‌ك حاڵەت، سنە یه‌ك حاڵەت، مێهران یه‌ك حاڵەت و ئیلام یه‌ك حاڵەت، بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە پێنج کەسیان لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، ئورمیە، کەنگاوەر و مێهران ژن بوون.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا گیانیان لە دەست داوە خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون، هەروەها، لە شارەکانی هەرسین و مەهاباد یەکەم حاڵەت تۆمار کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تا ئێستا 193 هاوڵاتی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە، کە 56 کەسیان ژن و 137 کەسیان پیاو بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.