Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 22:30

ئیتالیا.. ژمارەى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ گەیشتە پێنج هەزار و 476 کەس

651 کەسی دیکەش بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ گیانیان لەدەستدا
کوردستان TV
100%

لە ئیتالیا ٦٥١ کەسی دیکەی بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ گیانیان لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە و گەیشتە پێنج هەزار ٤٧٦ كەس.

بەڕێوەبەرى بەرگریى شارستانى ئیتالیا، ئەنجیلۆ بۆرێللى لە كۆنگرەى رۆژنامەوانى رۆژانەیدا لە رۆماى پایتەخت، دوایین ئامارەكانى تووشبوون بە ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ بڵاوكردەوە.

بۆرێللى رایگەیاند، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤایرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا گەیشتووەتە ٤٦ هەزار و ٦٣٨ كەس و بەوانەى كە گیانیان لەدەستداوە و ئەوانەى چاكبوونەتەوە ژمارەكە ٥٩ هەزار و ١٣٨ كەسن.

سەبارەت بەوانە كە چاكبوونەوەتەوە بۆرێللى، ئاماژەى بەوەكرد كە دوێنى شەش هەزار و ٧٢ کەس چاكبوونەتەوە ئەمڕۆش ٩٥٢ كەسى دیكە، كۆى گشتى حەوت هەزار 24 كەس لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە.

بۆرێللى، راشیگەیاند، ژمارەى گیانلەدەستدان بە بەراورد بە دوێنێ ٦٥١ كەس زیادیكردووە و كۆى گشتى پێنج هەزار و ٤٧٦ كەس گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بە ژمارەى گیانلەدەستدان لەمڕۆ كە ١٤٢ حاڵەت لە چاو دوێنێ كەمترە كە بەرزترین ژمارەى گیان لەدەستدان تۆماركرابوو، بۆرێللى گوتى: "ئومێدەوارین ئامارەكانى ئەمڕۆ دەستپێكێك بێت بۆ داكشان."

ئەنجیلۆ بۆرێللى، ئەوەشى راگەیاند كە ١٢ كارمەندى بەڕێوەبەڕایەتى بەرگریى شارستانى رۆما، تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونە و گوتیشى "ئەو كەسانە تەندروستییان باشە و لە ماڵەوە بەردەوامن لەسەر كارەكانیان."

سەبارەت بە پشكنینى خۆى، بۆرێللى رایگەیاند كە بە نەرێنى دەرچووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.