Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 09:08

ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا: له‌رووی شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ماڵی زه‌کاتیان هه‌یه‌ زه‌کاته‌کانیان پێش بخه‌ن

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا حوکمی پێش خستنی زەکات روون دەکاتەوە
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ئه‌نجومه‌نى باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌باره‌ی   ئایا دروسته‌ زه‌كات پێشبخرێ‌ له‌كاتی خۆی؟ به‌تایبه‌ت له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی ئێستا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ هاوكاریه‌ك بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت؟


ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ڕایده‌گه‌ینێت: كه‌ له‌رووی شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ماڵی زه‌كاتیان هه‌یه‌ زه‌كاته‌كانیان پێش بخه‌ن، به‌ تایبه‌ت له‌ به‌ر ئه‌م  بارودۆخه‌ تایبه‌ته‌ی كه‌ هه‌رێمه‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له‌ كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان ناتوانن بچنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان‌و بژێوی ڕۆژانه‌یان په‌یدا بكه‌ن، به‌مه‌رجێك ئه‌و زه‌كاته‌ بدرێته‌ كه‌سانێكی هه‌ژاری وا كه‌ تا كاتی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌كات دانه‌كه‌ هه‌ر به‌ هه‌ژاری بمێننه‌وه‌.


لە بەشێکی تری فەتوایەکە هاتووە: ئه‌مه‌ش ڕای زانایانی مه‌زهه‌بی ئیمامی حه‌نه‌فی‌و شافیعی‌و حه‌نبه‌لی له‌سه‌ره‌، به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی عه‌بباس مامی پێغه‌مبه‌ر -درودی خوای له‌سه‌ر بێت- داوای كرد زه‌كاته‌كه‌ی پێش هاتنی كاتی خۆی بدات ئه‌ویش ڕوخسه‌تی پێداوه‌.
 

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.