Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 22:30

چین.. 90%ی تووشبوانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

ته‌نها 5120 تووشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون
تووشبوانی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

ته‌ندروستی چین رایگه‌یاند: له‌سه‌دا 90ی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ته‌نها 5120 تووشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون. 

ده‌سته‌ی حكومی بۆ كاروباری ته‌ندروستی چین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: رۆژانه‌ ژماره‌ی تووشبوان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌كات، له‌ كۆی 81 هه‌زار و 93 حاڵه‌تی تووشبون، له‌ ئێستادا 72 هه‌زارو 702 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ ‌و نه‌خۆشخانه‌كانیشیان جێهێشتووه‌، ته‌نها 5120 تووشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون. 

ته‌ندروستی چین روونیکردەوە، له‌ ناوچه‌ی وهان 67 هه‌زار و 800 حاڵه‌تی تووشبون و 3153 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرابوو، ئه‌وه‌ش ده‌ری ده‌خات رێژه‌ی 4.67 حاڵه‌تی تووشبون له‌ شاری وهان بوون. 

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌رپرسانی چین هیچ حاڵه‌تێكی تووشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌ ناوچه‌ی هوبی سه‌نته‌ری پارێزگای وهان تۆمارنه‌كردووه‌.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.