تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانلەده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له کۆماری چیك راگەیەنرا.
رادیۆی فەرمی کۆماری چیك بڵاویکردەوە، كه‌سێكی ٩٥ ساڵ كه له نه‌خۆشخانه‌ی بولڤۆكا له پراگ-ی پایته‌خت چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنای وه‌رده‌گرت، گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوکات له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی بولڤۆكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کە به‌ته‌مه‌ن بووه، چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی جۆراوجۆریشی له‌گه‌ڵ بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی قه‌یرانی نیشتمانی لە کۆماری چیك، رۆمان پریمولا له راگەیەنراوێکدا باسی له‌وه كرد كه له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ سنووره‌كانی وڵات داده‌خه‌ن و باشتره هاووڵاتییان له‌و ماوه‌یه‌دا له وڵات‌دا پشووه‌كانیان به‌سه‌ر به‌رن.
له کۆماری چیك كه به‌ئامانجی رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه باری نائاسایی راگه‌یه‌ندراوه، رێگه به بیانییه‌كان نادرێت بچنه ئه‌و وڵاته‌وه و چوونه‌ده‌ره‌وه‌یش به‌بێ ده‌مامك قه‌ده‌غه‌یه.
به‌پێی دوایین زانیاریی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی کۆماری چیك، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ هه‌زار و ١٢٠، له‌وانه‌ش ١٩یان له یه‌كه‌ی چاودێری چڕدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.