Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 07:41

پسپۆڕان باس لەدەرکەوتنی نیشانەیەکی دیکەی کۆرۆنا دەکەن

وەك نیشانەیەكی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا دادەنرێت
کوردستان TV
100%

هەرچەندە وازانراوە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تەنگەنەفەسی و كۆكە تاوەكو دروستبوونی گرفت لەسییەكاندا ، لەئێستادا پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە نیشانەیەكی دیكەی تووشبوون بە كۆرۆنا ئەویش بریتیە لە لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و تامكردن.

جیروم سالومون جێگری وەزیری تەندروستی فەرەنسا لەمیانی پێشكەشكردنی راپۆرتی ڕۆژانە لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاویكردەوە پزیشكانی قوڕگ و لووت و گوێ لەچەند رۆژی رابردوودا تێبینی زیادبوونی حاڵەتی لەدەستدانی هەستی بۆنكردنیان كردووە.

وتیشی: هەندێك لەتووشبووانی كۆرۆنا كتوپڕ هەستی بۆنكردنیان لەدەستداوە بەبێ گیرانی لووت و هەندێك كات هەستی تامكردنی لەگەڵدا دەبێت.

هەرچەندە لەدەستدانی هەستی بۆنكردن رێژەییە و بەگشتی لای ئەو تووشبووە گەنجانە دەركەوتووە كە نیشانەكانی تووشبوون بەكۆرۆنایان قورس نیە.

لای خۆیەوە نیرمال كۆمار پزیشكی راوێژكاری بەریتانی و پسپۆڕی نەخۆشیەكانی قوڕگ و گوێ و لووت بە كەناڵی سكای نیوزی ڕاگەیاند لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و تامكردن وەك نیشانەیەكی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا دادەنرێت.

ئا: كارزان عەبدوڵا
 تەندروستی سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.