Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:25

جارێکی دیکه‌ نه‌وت ڕووی له‌ دابه‌زین کرد

نێوه‌نگیری ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
کوردستان TV
#8
100%

لەسەرەتای هەفتەدا، خاوی برێنت بە بیست و شه‌ش دۆلار و شازده‌ سەنت چووە بازاڕەکانی جیهانەوە. رۆژی هەینی، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت، گەیشتە سی دۆلار و نه‌وه‌د و چوار سەنت، رۆژەکەشی بە بیست و شه‌ش دۆلار و نه‌وه‌د و هه‌شت سەنت تەواو کرد. بەیانی ئەمڕۆش کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا سەرەتای هەفتەیە، نرخی نەوت بەڕێژەی سەدا سێ پۆینت سێ دابه‌زی و بە بیست و شه‌ش دۆلار و شازده‌ سەنت چووە بازاڕەکانی جیهانەوە. نرخی خاوی رۆژئاوای تێکساس بووە بیست و دوو دۆلار و شێست و نۆ سەنت. بانگەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەنجامدانی نێوەندگیری لە شەڕی نرخەکان لەنێوان رووسیا و سعوودیەدا، وایکرد هەفتەی رابردوو کەمێک نرخی نەوت بەرزببێتەوە، بەڵام بەجێنەگەیاندنی بانگەشەکان دووبارە بووەوە هۆی دابەزینی نرخی نەوت. چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەر نرخی نەوت بەردەوام بێت.بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆمپانیای بەیکەر هیوس بڵاویکردوونەتەوە لە هەفتەی نێوان چوارده‌ تاوه‌كو بیستی ئادار ئەمریکا بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، نۆزده‌ سەکۆی هەڵکەندنی بیرە نەوتی کەم کردووەتەوە و ژمارەی سەکۆکانی کردووەتە شه‌شسه‌د و شه‌ست و چوار سەکۆ.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.