Erbil 38°C شەممە 01 شوبات 23:36

پزیشکانی ئێران بۆ روحانی: ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رانه‌گه‌یه‌نرێت ژماره‌ی قوربانیانی کۆرۆنا به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌

بۆ كۆنترۆڵی مەترسییەكانی كۆرۆنا و پاراستنی سەلامەتی ھاووڵاتییانی ئێرانی
قوربانیانی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

پزیشكانی ئێران ھۆشداری لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان دەدەن و داواش لە روحانی دەكەن قەدەغەی ھاتووچۆ رابگەیەنێت. 

ژمارەیەك لە پزیشكان و پسپۆڕانی بواری تەندروستی لە نامەیەكدا داوا لە حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران دەكەن، قەدەغەی ھاتووچۆ لەناو شار و دەرەوەی شارەكان رابگەیەنێت. 

ھاوكات ھۆشداریش دەدەن لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران. 

لە نامەكەیاندا داوا لە سەرۆك كۆماری ئێران دەكەن بۆ كۆنترۆڵی مەترسییەكانی كۆرۆنا و پاراستنی سەلامەتی ھاووڵاتییانی ئێرانی لە ھەفتەكانی داھاتوودا ھاتووچۆی نێوان شارەكان و ناو شارەكانیش قەدەغە بكات. 

تا ئێستا لە ئێران بەھۆی كۆرۆناوە 1685 كه‌س گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 21 ھەزار و 638 كەس.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.