Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 22:34

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: خراپتر بەڕێوەیە جارێ نەهاتووە

ئێمە لە حاڵەتی جەنگداین
کوردستان TV
100%


حکوومەتی ئیسپانیا وەک هەوڵێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەوڵ دەدات باری لەناکاو کە پێشتر سەپاندی تا 11ی نیسانی داهاتوو درێژ بکاتەوە.

حکوومەتی ئیسپانیا بەهەموو توانایەوە کار دەکات بۆ رێگریگرین لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە دوای ئەوەی ژمارەی مردن بەهۆی ئەم ڤایرۆسە گەیشتە زیاتر لە 1770 کەس و، ژمارەی تووشبووان گەیشتە زیاتر لە 28 هەزار کەس.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا دوای رۆژێک لەو ئاگادارکردنەوە کاتێک رایگەیاند، خراپتر بەڕێوەیە جارێ نەهاتووە" لە وتارێکی رۆژنامەوانیدا گوتی "ئێمە لە حاڵەتی جەنگداین.

سانچێز، ئەوەشی زیاد کرد، سوپا رۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە رووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە و، داوای یارمەتی ئابووری گەورەتری لە یەکێتیی ئەوروپا کرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.