ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ١٤ هه‌زار و ٧٠٠ی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی "Worldometer" به پشتبه‌ستن به زانیاری نوێكراوه سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كانی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له جیهاندا، بڵاویكرده‌وه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووه‌ته ١٤ هه‌زار و ٧٠٤ كه‌س.
به‌پێی داتاكان، ئه‌و وڵاته‌ی كه زۆرترین كه‌س تیایدا به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانی له‌ده‌ستداوه ئیتاڵیایه كه پێنج هه‌زار و ٤٧٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوای ئیتاڵیا دووه‌م وڵات كه زۆرترین كه‌سی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌یه چین-ه كه تێكڕا سێ هه‌زار و ٢٧٠ كه‌س له ناوخۆی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له ئیسپانیا كه سێیه‌م وڵاته له ریزی زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، تا ئێستا هه‌زار و ٧٧٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
چواره‌م وڵاتیش له ریزبه‌نده‌كه‌دا ئێران-ه كه تا ئێستا، هه‌زار و ٦٨٥ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.