له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه‌لەم سەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە ، لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری سلێمانی نەشتەگەرییەكی گەورە و وورد و دەگمەن بۆ نەخۆشێك ئەنجام درا كەماوەی 10 كاتژمێری خایاند.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، نەشتەرگەرییەكە سەركەوتوو بوو و بریتی بوو لەگواستنەوەی گۆشت و پێستی بەشێكی لەشی نەخۆشەكە بۆ شوێنی برین لەرێگەی مایكرۆسكۆپی بەستنەوەی دەمارەكان كەزۆر ووردن و بەچاو بینینێ زەحمەتە.
ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه نەخۆشەكە كوڕێكی گەنجی كاسبكار بوو كەبەهۆی كارەباوە تووشی چەند برینێكی سەخت ببوو ، بەهاوكاری تیمێكی دڵسۆزی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری كەپێكهاتبوون لە پسپۆڕانی نەشتەرگەری و بێ هۆشكاری و پزیشكانی پایەبڵند و ستافی بێهۆشكاری و نەشتەرگەری و تاقیگە و كارمەندان بڕیاردرا لەم كاتە سەختەدا ئەم نەشتەرگەرییە گەورەیەی بۆ ئەنجام بدرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.