سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رووپا ناسراو بهیوفا ئه‌لیكسه‌نده‌ر سیڤرین رایگه‌یاند یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وله‌تی ئه‌وه‌ی له‌توانای بووه كردویه‌تی بۆ پشتیوانی و قوربانی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
هه‌روها ناوبراو وتیشی دواخستنی یاریه‌كانی یۆرۆی دووهه‌زارو بیست گه‌وره‌ترین زیانی دارایی پێ گه‌یاندوین كه به سه‌دان ملیۆن ده‌خه‌ملێنرێت، به‌ڵام ئێمه ته‌ندروستی و گیانی وه‌رزشوانان و هانده‌رانی وه‌رزشیمان بۆ گرنگتره، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی سیڤرینی ته‌مه‌ن په‌ناو دوو ساڵان داوای له‌حكومه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، چونكه ئێمه سنورێكی كراوه‌و هاوبه‌شمان هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا ده‌كرێت هه‌ر ولاتێك به‌ته‌نیا ئه‌نجامی ده‌دات
جێی ئاماژه‌یه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو یوفا بریاری دواخستنی یاریه‌كانی یۆرۆی دووهه‌زارو بیستی دا كه بریاربوو له‌دوانزه ولات به‌رێوه‌بچێت، هه‌روه‌ها ناوبراو ره‌تیكرده‌وه یوفا داهای سێیسه‌د ملیۆن یۆرۆی له‌خولی وڵاتان كردبێت له‌به‌رامبه‌ر بریاری دواخستنی یاریه‌كانی یۆرۆ، به‌پێی بریاری یوڤا له‌سالی دووهه‌زارو بیست‌و یه‌ك یاریه‌كانی یۆرۆ له‌نێوان یانزه‌ی حوزه‌یران بۆ یانزه‌ی تهمموز ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.