لۆرینزۆ سانز سه‌رۆكی پێشووتری یانه‌ی ریال مه‌درید به هۆی نه‌خۆشی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ستدا .
دوێنێ شه‌ممه رۆژنامه‌كانی ولاتی ئیسپانیا بلاویان كرده‌وه كه لۆرینزۆ سانزی سه‌رۆكی پێشووتری یانه‌ی ریال مه‌درید له ته‌مه‌نی حه‌فتاو شه‌ش ساڵی كۆچی دوایی كردووه دوای ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا بوو بو ، لای خۆشیه‌وه رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بلاوی كرده‌وه كه سانز چه‌ند رۆژێكه له نه‌خۆشخانه‌و له ژێر چاودێری ووردی پزیشكیدا بووه‌و باری ته‌ندروستی خراب بووه‌و به‌هۆی هه‌بوونی كێشه له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و هه‌وكردنی ناوه‌كی
شایه‌نی باسه لۆرنزۆ سانز له نۆی مانگی هه‌شتی سالی هه‌زارو نۆسه‌دو چل‌و سێ له مه‌درید له دایك بووه‌و له سالی هه‌زارو نۆسه‌دو نۆوه‌تو پێنج بووه سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌دریدو تا سالی دوو هه‌زار له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.